AP ١٤٠٥ خەرمانان ١١ ١٦:٥٨

فارێن پاڵسی: پاگەندەی ترامپ سەبارەت بە هاتوچوو لە گەرووی هورمز درۆیە

فارێن پاڵسی: پاگەندەی ترامپ سەبارەت بە هاتوچوو لە گەرووی هورمز درۆیە

فارێن پاڵسی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ئەو وێنەیەی کە حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز دەیخاتە ڕوو، زۆر جیاوازە لەو ڕاستیەی کە لەسەر زەوی دەردەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فارێن پاڵسی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: کەلێنێکی گەورە لە نێوان بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز و ئەوەی کە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی لە ڕاستیدا چاودێری دەکەن هەیە.

لە ٢٥ی ئابدا ترامپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزی دەریایی ئەمریکا هەموو مینەکانی دەریایی لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی گەرووی هورمز پاککردۆتەوە یان تەقاندووەتەوە و دوای چەند ڕۆژێک ڕایگەیاند کە گەرووەکە بە تەواوی کراوەیە.

بەڵام هاتوچۆی کەشتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی نەکردووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پێش شەڕی ئەمریکا دژی ئێران، ڕۆژانە بە مامناوەندی نزیکەی 129 کەشتی پەڕیوەتەوە لە ڕێگەی ئەو گەرووە ، لە کاتێکدا دوای ڕاگەیاندنی پاککردنەوەی مینەکە، ئەم ڕێژەیە لە ڕۆژێکدا نزیکەی 30 پەڕینەوە ماوەتەوە. هەروەها زۆرێک لە کەشتیەکان لەبری ڕێگای سەرەکی کەشتیوانی ڕێگای تر هەڵدەبژێرن.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە خاوەن کەشتیەکان هێشتا ئامادە نین گەرووەکە بە تەواوی سەلامەت بزانن بەهۆی مەترسییەکانی مین و هەڕەشە ئەمنییەکانی دیکە. هەروەها لە ٣٠ی ئابدا ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئێران و گرژی و ئاڵۆزییەکانی زیاتر کرد. دوابەدوای ئەم پێشهاتانە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ڕاپۆرتی فارێن پاڵسی ئەم دۆخە بە نموونەی "جیاوازی پاگەندە و ڕاستی" لە سیاسەتی دەرەوەی ترامپ دەزانێت؛ واتە بۆشایی نێوان ئەو وێنەیەی ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی دۆخەکەوە دەیخاتە ڕوو و ئەو واقیعەی کە ئەوانی دیکە لەسەر زەوی چاودێری دەکەن. نووسەری ڕاپۆرتەکە پێی وایە درێژەدان بە ڕێبازێکی لەو شێوەیە دەتوانێت زیان بە متمانەی ئەمریکا بگەیەنێت و واشنتۆن بەرەو قەیرانێک ببات کە دەربازبوون لێی ئەستەمە.

News ID 60340

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha